وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنەكانی پێشگیری لەنەخۆشی كۆلێرا چردەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنەكانی پێشگیری لەنەخۆشی كۆلێرا چردەكاتەوە
17 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر، بەمەبەستی بەرگرتن و رێگری لە نەخۆشی كۆلێرا لەو چوارچێوەیەش ئەمرۆ 16-6-2013 لەدیوانی وەزارەت د.رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەكانی تەندروستی هەرێم و بەرێوەبەرانی پاراستنی تەندروستی كۆبووە.

لەسەرەتایی كۆبونەوەكە وەزیری تەندروستی داوای لەئامادەبوان كردن هەوڵەكانی خۆیان چربكەنەوە بۆ كۆنترۆڵكردن و بەرگرتن لە تەشەنەكردن و سەرهەڵدانی نەخۆشی كۆلێرا لەناو هاوڵاتیان، هەروەك لەو كۆبونەوەیە بریاردرا هۆبەی كار لەوەزارەت و بەرێوەبەرایەتە گشتیەكانی تەندروستی و پتەوكردنی كارەكانی پەتاگەری بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆدیاری كردنی رێژەی ئەو كلۆرەی لەئاو دەكرێت.لەگەڵ بەدواداچون لەسەر هۆشیاری تەندروستی. كۆبونەوە جەختی كردەوە لەسەر قەدەغەبونی ئاودانی كێلگەكانی سەوزە بەئاوی قورس و پاشەرۆكان.

دواتر گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە و بەرنامەی هاوەڵانی تەندروستی و نەشتەرگەری نیمچە تایبەت لەنەخۆشخانەكان كرا بەئامانجی باشتركردنی رەوشی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان و پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری تەندروستی بۆتەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم.

پاشان وەزیری تەندروستی بەئامادەبوانی سەرۆك و جێگری سەندیكای پزیشكان و پزیشكانی ددان و دەرمانسازان تاوتوێی ئەو لێژنانەكرا كە رۆژانە سەردانی شوێنە گشتیەكان دەكەن لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كاروباری تاقیگەكان و نەخۆشخانە تایبەتیەكان و نۆرینگەكان و رەوشی دەرمان لەهەرێمی كوردستاندا.
Top