كەمال كەركووكی: گۆڕان نایەوێ كوردستان دەستووری هەبێت

كەمال كەركووكی: گۆڕان نایەوێ كوردستان دەستووری هەبێت
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، كەمال كەركووكی، رەتی دەكاتەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی دەستووری بۆ هەمواركردنەوە ناردبێتە پەرلەمان و دەڵێت، \"یەكەمجار دەخرێتە ریفراندۆمەوە، دواتر هەمواردەكرێتەوە.\"" گوتیشی کە گۆڕان رۆڵی هەبووە لەوەی هێشتا دەستوور نەخراوەتە ریفراندۆمەوە و، باوەڕی وایە \""گۆڕان نایەوێ كوردستان دەستووری هەبێت.\""

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی رووداو، كەركووكی دەڵێت: \""بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ناردنەوەی تێبینیی لایەنەكان بۆ پەرلەمان، بە مانای گەڕاندنەوەی دەستوور نییە بۆ پەرلەمان\"".
بە گوتەی کەرکووکی، سەرۆکی هەرێم، مەسعوود بارزانی، داوای لە لایەنە سیاسییەكان كردووە تێبینیی خۆیان بدەن، بۆئەوەی ئەو ماددانەی پێویستە هەموار بكرێنەوە، هەموار بكرێن و لە سەری رێك بكەون كە پڕۆژەكە بڕواتە ریفراندۆم و پاشان بە شێوەیەك كە كۆدەنگی هەبێت بۆ هەمواركردنی، پاش ریفراندۆم هەموار بكرێتەوە\""
سەبارەت بە هۆكاری چوار ساڵ دواكەوتنی خستنە ریفراندۆمی پرۆژەی دەستوور، كەمال كەركووكی رایگەیاند، چەند هۆكارێك بوونە هۆی دواكەوتنی، \""یەكەم: كۆمیسیۆنی پێشووی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كێشەیان درووست كرد، كە ناویان نا (كێشەی تەكنیكی) و لە ڕاستییدا كێشەكە سیاسی بوو\"".
هەروەها گوتیشی: \""من خۆم لەگەڵ سەرۆكی پێشووی كۆمیسیۆن دانیشتم و پێمگوت بۆ ئەو راپرسییە دوا دەخەن؟ لە وەڵامدا گوتی هەركات ویستوومانە لەسەر دیاریكردنی رۆژی راپرسی لەسەر دەستووری كوردستان كۆ ببینەوە، بەشێكمان دەڕۆن و دەڵێن ئەو پرسە سیاسییە و هەرێمی كوردستان نابێت دەستووری هەبێت\"".
كەركووكی دەڵێت: \""گۆڕان رۆڵی هەبووە لەوەی تاوەكو ئێستا دەستوور نەخراوەتە ریفراندۆمەوە، گۆڕان نایەوێ كوردستان دەستووری هەبێت و تەنها لەبەر یەك هۆكاریش تاوەكو ئێستا بەرامبەر دەستوور وەستاون، ئەویش ئەوەیە كە دەیانەوێ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت\"".
كەمال كەركووكی هاوکات گوتی: \""سەرۆك بارزانی جیاوازی لە نێوان پارتی و حزبەكانی دیكە نەكردووە، وەك چۆن نامەی بۆ لایەنەكانی دیكە نارد، بەهەمانشێوە بۆ پارتیشی نارد و داوای كرد سەرنج و تێبینییەكانی خۆمان بخەینەڕوو، ئێمەش پشتگیری سەرۆكی هەرێمی كوردستانمان كرد كە بخرێتە ریفراندۆمەوە\"".
رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان لە ٢٢ ی ئابی ٢٠٠٦ لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادە كراوە، لە لە 22ی ئەیلولی 2009 لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسند كرا. وەهایش بڕیار بوو لە هەڵبژاردنی 25/7/2009 بخرێتە ریفراندۆمەوە، بەڵام دوای چوار ساڵ دواكەوتن، ئەو راپرسییە ئەنجام نەدرا، لە 26/5/2013 سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بازانی، خستنە راپرسی رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستانی راگەیاند و هەر لەوێشەوە ناردنی نامەیەکی بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هرێم ئاشکرا کرد و گوتی کە پێویستیشە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا وەڵامی بدرێتەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە 13/6/2013 لە ڕێگەی نامەیەكەوە وەڵامی لایەنە سیاسییەكانی لەسەر پڕۆژەی دەستوور رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد، بۆئەوەی لێژنەیەك پێكبهێنرێ و گفتوگۆ لەسەر ئەو مەسەلەیە بكرێت، بەڵام دیار نییە كاری لێژنەكە بۆ پێش ئەنجامدانی راپرسی دەبێت لەسەر دەستوور یان دوای راپرسی.
دوێنێ یەکشەممەیش یەکەم كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەبارەی ئەو نامەیەی بارزانییەوە، ساز درا، بەڵام بە هۆی ناكۆكیی فراكسیۆنەكانەوە بەبێ ئەنجام كۆتایی هات. لەو ڕووەوە سەرۆکی پەرلەمان ڕیگەیاند کە کۆبوونەوەکان درێژەیان دەبێت.
"
Top