دوێنێ 533 هاووڵاتی هەولێر سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگەدەرانیان كردووە
هەندرێن محەممەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان- لقی هەولێر، بۆ پەیامنێری ڕوونكردەوە كە دوێنێ یەكەم ڕۆژی كرانەوەی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بوو. ئەو ڕۆژە لە پارێزگای هەولێر 500 هاووڵاتی دڵنیابوونەوەیان لە ناوەكانیان كردووە و 3 هاووڵاتی داوای تۆمارکردنی ناوی تازەیان كردووە و 30 هاووڵاتیش داوای گواستنەوەی شوێنی دەنگدانیان كردووە.
