زه‌وی به‌و كه‌سانه ده‌درێ كه فه‌رمانی وه‌رگرتنیان هه‌یه
له سه‌ره‌تاش وه‌زیری شاره‌وانی ئاماژه به كۆمه‌لێك كار و چالاكی وه‌زاره‌ت كرد كه له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و زوو رایی كردنی كاروباری هاووڵاتیان كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌روو هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌و ئاراسته‌یه بتوانین باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكرێ و شۆرِكردنهوهی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش بۆ به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كان به‌و مه‌به‌سته بووه، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن، هاوكات به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شی خسته‌روو كه بریتی بوو له گرفتی زه‌وی ئیفرازكرجن و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ته‌رخان كردن وگۆرِینی كارته‌كان و دابینكردنی زه‌وی بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و تاوتوێكردنی رێژه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان و گرفته ئیداریی و یاسایه‌كانی به‌رده‌م كاركردنی رۆژانه.
پاشان ئه‌ندازیار دلشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی بهرِێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و شانده‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان به تایبه‌تیش بۆ سنووری پارێزگای دهۆك و سلێمانی ده‌ركه‌وتووه كه‌وا پێشكه‌وتن لهبهرِێوهچووی كاره‌كان دیاره، سهرهرِای ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ردانانه‌دا كۆمه‌لێك تێبینی و داواكاریمان پێشكه‌ش كراوه و له‌به‌ره‌و پێشچوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌ره‌و پێشچوون هه‌بووه‌و جیاوازی زۆریش روویداوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵێكی به‌ر له ئێستا، له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانیش ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرمان بۆ فه‌رمانگه‌كانی خوارتر شۆرِكردۆتهوهو له‌و هه‌نگاوه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان دووچاری زه‌حمه‌ت نه‌بن.
ده‌رباره‌ی پێدانی زه‌ویش گوتی: زه‌وی پێویست به‌و كه‌سانه ده‌درێ كه فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه و ئه‌وله‌ویه‌تیش به‌و كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی ده‌درێ و پاشان فه‌رمانبه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و ئه‌وانه‌ی فه‌رمانیان هه‌یه پێیاندهدرێ، گۆرِینی كارتیش بۆ تاپۆ ده‌ست پێكراوه، له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی گرفتی ئاویش وه‌زیری شاره‌وانی ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه به هه‌وڵی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته له ماوه‌یه‌كی زوودا پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی 4 كه برِی 20 ملیۆن دۆلاری تێچووه ده‌ستبه‌كار ده‌بێ و ء ئێستاش به تۆرِی ئاوی هه‌ولێر ده‌به‌سترێته‌وه، ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی خانووی ته‌جاوزیش وه‌زیری شاره‌وانی رایگه‌یاند: له ئێستادا پرۆژه یاساییه‌ك ئاماده كراوه.
