حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێگه نادات سنوور بۆ به‌رژوه‌نديى لايه‌نێكى دياريكراو به‌كار بهێنرێت
هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌ياندن؛ به‌شێكيان له به‌ياننامه‌يه‌كى كۆما جڤاكێن كوردستان KCK بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تيايدا باس له داخستنى خاڵى سنووريى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژاواى كوردستان ده‌كات، لهوبارهوهيه ڕايده‌گه‌يه‌نين كه:
1- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێگه نادات ئه‌و دهروازهيهى سنوور بۆ به‌رژوه‌نديى لايه‌نێكى دياريكراو به‌كار بهێنرێت بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى، به‌تايبه‌تيش هه‌رچى كۆمه‌ك و هاوكارييه له‌وێوه ده‌رباز ده‌بێت.
2- سياسه‌تى خۆسه‌پاندنى به‌زۆر به‌سه‌ر لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى ڕۆژاواى كوردستاندا، كارێكى دروست نيه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نابێته به‌شێك له‌و سياسه‌ته به‌وه‌ى ڕێگه بدات ده‌روازه‌ى سنوور بۆ جێگيركردنى ئه‌و مه‌رامه به‌كار بهێنرێت.
3- په‌يڕه‌وكردنى چه‌واشه‌كارى و تۆقاندن و ڕاوه‌دوونان و گرتنى ئه‌ندام و كايرانى لايه‌نه‌كانى ديكه، دووبه‌ره‌كى و لێكترازان و كاريگه‌ريى خراپى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
4- ده‌روازه‌ى سنوور؛ ته‌نيا بۆ حاڵه‌ته مرۆييه‌كان ده‌كرێته‌وه، تاكو لێكگه‌يشتن وگه‌ڕانه‌وه بۆ كۆدهنگيى سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان؛ بڕيارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
15ى حوزه‌يرانى 2013
