سبەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێم کۆدەبێتەوە
تارق جەوھەر سارمەمی گوتیشی : لە25ی ئایاری 2013بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرجەم حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کردبوو داوای لێکردبوون، تێبینی و پێشنیازەکانیان لە بارەی پرۆژەی دەستوری ھەرێمی کوردستان ئاراستەی بەرێزیان بکەن. ئەمرۆش تەواوی وەڵامەکان لە گەڵ نامەکەی بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتنە دەست سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
تارق سارمەمی ئەوەشی راگەیاند: کە رۆژی یەکشەمەی داھاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بەر رۆشنایی ناوەرۆکی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، وەڵام و تێبنیی و پێشنیازی لایەنە سیاسییەکان، دیراسەی ئەم بابەتە گرنگە دەکات، بۆ ئەوەی بەپێی رێوشوێنی یاسایی کاری پێویستی لەسەر بکرێت.
