نێچیرڤان بارزانى؛ شاعیری گه‌وره شێركۆ بێكه‌س به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى حوزه‌یرانى 2013، به ناوى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین – ى هاوسه‌رى شاعیرى گه‌وره‌ى كورد شێركۆ بێكه‌س له ستۆكهۆلمى پایته‌ختى سوێد، سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى نێچیرڤان بارزانى؛ وێڕاى گه‌یاندنى سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك وه‌زیران و هیواى چاكبوونه‌وه و لهشساخى بۆ شاعیر، ئاماده‌یى نێچیرڤان بارزانى بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كى به‌ڕێز شێركۆ بێكه‌س و له‌ئه‌ستۆگرتنى چاره‌سه‌ركردن و چاودێریى پزیشكى له هه‌ر كوێیه‌ك بێت نیشان دا و دووپاتی كرده‌وه كه خزمه‌تكردنى ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌ى كورد به ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین.
لاى خۆیه‌وه خاتوو نه‌سرین سوپاس و پێزانینى مامۆستا شێركۆ بێكه‌س و خانه‌واده‌كه‌ى بۆ ئه‌م خه‌مخۆرى و هه‌واڵپرسین و بهسهركردنهوهیهى نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
ماوه‌یه‌كه بارى ته‌ندروستیى مامۆستا شێركۆ بێكه‌س – ى شاعیر تێكچووه و له ستۆكهۆلمى پایته‌ختى سوید له ژێر چاودێریى پزیشكیدایه.
