سەرۆكایەتی هەرێم: بارزانی لە ڕێگەی نامەیەكی فەرمییەوە پێشنیاری سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی ئاراستەی پارلەمان كردووە

سەرۆكایەتی هەرێم: بارزانی لە ڕێگەی نامەیەكی فەرمییەوە پێشنیاری سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی ئاراستەی پارلەمان كردووە
13 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی لە 25ـی 5ـی 2013ـدا بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی نامەیەك داوای لە هەموو حزب و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەكانیان لەسەر پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بنێرن، سەرجەم حزب و لایەنەكان وەڵامی نامەكەی سەرۆكی هەرێمیان دایەوە و بەڕێز سەرۆكی هەرێمیش لە ڕێگەی نامەیەكی فەرمییەوە تێبینی و پێشنیارەكانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی ئاراستەی سەرۆكایەتی پارلەمان كردووە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی پارلەمان لەگەڵ نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان و ئەندامانی لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستووری هەریمێ كوردستان دابنیشن و تاوتوێی پێشنیار و تێبینییەكان بكەن بۆ ئەوەی بە كۆدەنگیی تەواوی لایەنەكان لەسەر مەسەلەی پڕۆژەی دەستوور بگەنە ئەنجامێك.

د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
13ـی 6ـی 2013
Top