دیندار زێبارى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى باڵاى په‌ره‌پێدان و نوێنه‌رى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى (USAID) كۆبووه‌وه
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوو دانا كاروچالاكیه‌كانى ئاژانسى ناوبراوى خسته‌ڕوو و ڕوونیكرده‌وه كه پڕۆژه‌كانیان ڕاسته‌خۆ له لایه‌ن (USAID) ه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانى لۆكاڵى و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، تیشكى خسته سه‌ر بایه‌خ دانیان به په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنى كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌ت له بواره‌كانى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و دادپه‌روه‌رى و به‌هێزكردنى تواناى حكومه‌ت و چاكسازى له كارگێرى و به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى دارایى و به‌رنامه‌ى هه‌لى كار بۆ كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ به‌هێزكردنى توانا به كردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنان و مه‌شقكردن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ى دا كه پێویسته له‌مه‌و پاش میكانزمێك بدۆزنه‌وه بۆ باشتر كردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كانى تر‌ى هه‌رێم و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، د. دیندار زێبارى سوپاسى خاتوو داناى كرد بۆ ڕوونكردنه‌وه‌كانى و ئاماده‌یى خۆیى پیشاندا بۆ هاوكارى كردنیان له هه‌ر بوراێكدا له‌كاتى پێویستدا.
