جەبار یاوەر: عەبدولئەمیر زەیدی نایەوێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە ببن
فەریق جەبار یاوەر ئەو پڕوپاگەندانەیش کە لەلایەن زەیدییەوە دژبە ئەفسەرە کوردەکانی لیوای 16 کراون بە درۆ دەخاتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە ئەو هەنگاوانەی زەیدی کە هێنانەپێشەوەی سەربازی شیعەیە لە ناوچەکەدا، بەرەوڕووبوونەوەی تایفی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
یاوەر هاوکات بە \"مەداپرێس\""ـی ڕاگەیاندووە، \""بە لای ئێمەوە لێدوانی ئاگرین کە للایەن هەندێ بەرپرسەوە دەکرێت سەیرە، ئەوان هیچ بایەخێک بە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق نادەن\""، زیاتر گوتی \""ئامانج لەو لێدوانانە تێکدان و شڵەژانی ئەو دۆخەیە کە پاش کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی هاتووەتە ئاراوە.\""
یاوەر داوایشی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی و وەزاەتی بەرگری کرد، \""بە هۆی دوالێدوانییەوە و ڕەوانەکردنی 600 فەرمانبەری ایوای 16ـی سوپای عێراقی بۆ داداگاییکردنیان، بەوتۆمەتەی کە لە فەرمانەکان یاخی بوون.\""
دوێنێ چوارشەممە، سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، نزیکەی 600 ئەفسەر و فەرمانبەری لە لیوای 16ـی سوپای عێراقی دا بە دادگا، بەو هۆیەوەی کە فەرمانە سەربازییەکانیان یجَبەجێ نەکردووە؛ ئەمەیش بە هۆی هێرشکردنە سەر ناحیەی سلێمان بەگی سەربە پارێزگای سەڵاحەددینەوە بوو لە مانگی نیسانی ڕابردوودا.
بەڕێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ یش گوتبووی، ئەندامانی لیوای 16 زۆرینەیان لە کوردن و ئەو فەرمانانەیان جێبەجێ نەکردووە کە حکوومەتی عێراق پێی داون و لە سەرکردایەتییان هەڵگەڕاونەتەوە و ئینتمایان بۆ هەرێم هەیە.
یاوەر دەڵێت، ئەو تۆمەتانە بۆ لیوای 16 بێپاساون و قبووڵکراو نین؛ گوتیشی کە هاتنی لیوای 16 کە لە برایانی شیعەی تێدایە بۆ ناوچەیەک کە سوننەی لێیە، هاندەر دەبێت بۆ بەریەککەوتنی تایفی.
گوتیشی کە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتەکەی وەهایان بڕیار دا، لیوای 16 تا چارەکردنی کێشەکە لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە، داوایش لە وەزاەتی پیچشمەرگە و لیژنەی کاری باڵای لە نێوان هەولێر بەغدا کرا و لە ماوەی سەردانی شاندی هەرێمیش بۆ بەغدا چارەیەکی لێ نەکەوتەوە."
