13 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ژمارەیەک لە چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا 60 کەسی شیعەیان کوشت کە ئامانجیان وەک خۆیان رایانگەیاندووە، ئامادەکردنی گەنجانی شیعە بووە بە گواستنەوەیان بۆ بەرەکانی شەڕ، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە گرتەیەکی فیدیۆییدا کە چەکدارانی سەر بەسوپای سوریا ئازاد لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەردەکەون 60 کەسی شیعە بە دەستدرێژی گوللە دەکوژێن و دەڵین ئەوان تاوانبارن بە ئامادەکردنی گەنجەکانی ناوچەکە و گواستنەوەیان بۆ بەرەکانی شەڕ تا بەرگری لە رژیمی بەشار ئەسەد بکەن، هەروەها چەکدارەکانی سوننەی سەر سوپای ئازادی سوریا ئەوەشیان راگەیاندووە: کوشتنی ئەو شیعانە بۆ کوژرانی 29 چەکداری سەر بە سوپاکەیان دەگەڕیتەوە، کە لە بۆسەیەکدا لە نزیک دیمەشق هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد هەر 29 کەسیان گووللە باران کردووە، رۆیتەرزی رایگەیاندووە : شەڕی سوریا بۆتە شەری تائیفی نێوان شیعە و سوننە لەو وڵاتەدا .