سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندن له‌ بەرێوەبەری گشتی و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندن له‌ بەرێوەبەری گشتی و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پیرۆز ده‌كات
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەرێزان بەرێوەبەری گشتی و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

سڵاو و رێز.. بە بۆنەی هه‌شته‌مین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم له‌ ئێوەی خۆشەویست دەكەم و هیوادارم هەمیشە بە گوڕوتینێكی نوێتر درێژە بە كاروانی پیشه‌ییانه‌ی خۆتان بدەن و له‌ ساڵی نوێی كاركردنتاندا زیاتر برەو بە ئەركی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری دروست بە هاووڵاتیانی كوردستان لە سەرانسەری جیهاندا بده‌ن ، وه‌ك چۆن لە چوارچێوەی ئیتیكی كاری میدیاییدا خزمەتێكی بەرچاوتان بە رەوتی میدیای كوردی كردووە.

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كاركردنیدا كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس توانیویه‌تی پێگە و جێی خۆی لە نێوكۆمەڵگەی كوردەواریدا بكاتەوە،‌ له‌و كاروانه‌ی كه‌ هه‌نگاوتان بۆی ناوه‌ ئومێدی پێشكه‌وتنی زیاتر ده‌خوازین. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان. دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەكەتان ، هەر شاد و سەرفراز بن .

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
12/6/2013
Top