ئاژه‌ڵى كێوى به‌راز زیان به‌ره‌زو باخى گوند نشینانى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى ده‌گه‌یه‌نێ
ئیسماعیل وه‌رتى به‌رپرسى به‌تالیۆنى پارستنى ژینگه‌ى باڵه‌كایه‌تى راگه‌یاند: به هۆى ره‌چاو كردنى رێنمایه‌كانى ژینگه له لایه‌ن گوند نشینانه‌وه كه كوشتنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوى قه‌ده‌قه‌كراوه، ماوه‌ى سىَ ساڵه ئاژه‌ڵى كێوى به‌راز له گوند‌و ئاوایه‌كانى باڵه‌كایه‌تى و به‌تایبه‌ت گونده‌كانى دۆڵى سه‌كرایه‌تى له زیاد بوون دایه‌و به شێك له‌و ئاژه‌ڵه كێویانه‌ش زیان به ره‌زو باخ و به‌رووبومه كشتوكاڵیه‌كانى جوتیاران ده‌گه‌یه‌نن.
