شوفێرانی بارهه‌ڵگر گردبوونهوهكیان رێكخست
وه‌ك شوفێرانی به‌شداربووی گردبوونه‌وه‌كه خستهیانهروو، ئه‌وان وه‌ك شوفێرانی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی كار ئاسانی بۆ هاتووچۆكردنیان ناكرێ له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه، بۆ دووجار باره‌كه‌یان قه‌پان ده‌كه‌ن و برِێك پاره‌شیان لێ وه‌رده‌گیرێ و داواكاریش بوون له هاتووچۆكردن به‌و رێگایه كار ئاسانیان بۆ بكرێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، ئه‌و برِه پاره‌ی له‌وان وه‌رده‌گیرێ كه‌چی له‌و بارهه‌ڵگرانه وه‌رناگیرێ چه‌و و لم بۆ شاری هه‌ولێر ده‌گوازنه‌وه، بۆیه داواكار بوون وه‌ك ئه‌و بارهه‌ڵگرانه هه‌ژمار بكرێن و هاوكاریی پێویستیان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوته‌مه‌نی بگوازنه‌وه.
