ناوی سێ ناحیەی شاری كەركوك دوای چەندین ساڵ تەعریب، بەفەرمی كرانەوە بە كوردی
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا هاتووه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ (11/6/2013) بڕیاریدا به‌گۆڕینی ناوی ناحیه‌ی (ئوم ئه‌لمه‌عارك) بۆ ناحیه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن، ناحیه‌ی ره‌بیع بۆ قه‌ره‌هه‌نجیر، ناحیه‌ی قودس بۆ سه‌رگه‌ڕان.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م لیسته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌ن بووه، به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك حه‌سه‌ن تۆران، رژێمی به‌عس ناوی ئه‌و ناحێیانه‌ی گۆڕیوه، بۆیه بڕیاریانداوه ناوه كۆنه‌كانی ناحیه‌كان بگێڕنه‌وه. تۆران ده‌ڵێت \"ئه‌م بڕیاره‌مان هه‌نگاوێكی ده‌ستورییه‌و باسكردنی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بووه."
