سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەشداری ئاهه‌نگی رۆژی نیشتمانی رووسیای فیدراڵ ده‌بێت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەشداری ئاهه‌نگی رۆژی نیشتمانی رووسیای فیدراڵ ده‌بێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/6/2013 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ئەو ئاهه‌نگە بوو كه‌ له‌ كونسولگه‌ریی ڕووسیا له‌ شاری هه‌ولێر بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی رووسیای فیدراڵ ساز كرا بوو.

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی وڵاتان و به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. لەو مەراسیمەدا كونسوڵی ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی سه‌رۆك بارزانی و میوانانی كرد و خۆشحاڵی خۆشی به‌ ئاماده‌بوونی سەرۆك بارزانی لەو بۆنەیەدا‌ ده‌ربڕی.
Top