11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی پارێزگای دیاله راگه‌یاند: دوێنێ له گوندی زاغانیهی نێوان شارۆچكه‌ی شاره‌بان و شارۆچكه‌ی باقوبه 4 ته‌رم له ماڵێكدا دۆزرایه‌وه كه له‌لایه‌ن نهناسروانهوه گوولله‌باران كرا بوون، ئه‌و ماڵباته ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه گهرِاوهنهتهوه گونده‌كه‌یان و پێشتر به هۆی ههرِهشهی تیرۆریستان چه‌ند ساڵێك ده‌بێ ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتبوو.