تۆمارکردنی ناوی کاندیداکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم دواخرا

تۆمارکردنی ناوی کاندیداکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم دواخرا
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بریاڕبوو ئەمڕۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێمی ‏کوردستان دەست پێبکات، بەڵام تۆماکردنەکە بۆ رۆژی ١٨ی ئەم مانگە دواخرا.‏
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردساتی راگەیاند ‏دواخستنی تۆمارکردنی ناوی کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ ھۆکاری تەکنیکی ‏گەڕاندەوە، دوێنێش کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ناوی ئەو قەوارە سیاسییانە بوو کە بەشداری لە ‏ھەڵبژاردنە پارلەمانییەکەی ھەرێمدا دەکەن کە ژمارەیان ٣٩ قەوارەیە.‏
بڕیارە رۆژی ٢١ی ئەیلولی داھاتوو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پارلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ‏ھەرێم پێکەوە ئەنجام بدرێن.‏
Top