لەبەر ئەوەی حەزی لە مێردی خوشكەكەیەتی، بەتەڵاقدانی دەدا

لەبەر ئەوەی حەزی لە مێردی خوشكەكەیەتی، بەتەڵاقدانی دەدا
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- كچێك لەهەولێر لەبەر ئەوەی دەیەوێ خۆی شوو بكات بە مێردی خوشكەكەی، تۆمەتی بۆ دروست دەكات تاوەكو پیاوەكە لە دڵی رەش بێت و خوشكەكەی تەڵاق بدات.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌گولان میدیای راگه‌یاند كه‌ رۆژی (10 / 6/ 2013) ئافره‌تێك كه‌ناوی (س و ف) سكالای یاسای له‌سه‌ر خوشكه‌كه‌ی به‌ناوی (ێ ق ف) تۆماركرد به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌خوشكه‌كه‌ی بوختانی بۆكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌لاقدانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی شوو به‌مێرده‌كه‌ی بكات، ئه‌وه‌بوو دادوه‌ر فه‌رمانی ئاماده‌كردنی بۆ (س و ف ) ده‌ركرد.
Top