سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و كادیری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول گوڵان كۆبوویەوە
له دیدارێكدا سه‌رۆك بارزانی وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنانیان، باسی له خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌و كۆمەڵە كادیر و پێشمەرگەیەی لە هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و دوای ڕاپەڕینە مەزنەكەی 1991 كرد و گوتی: ئێوه و هەڤاڵانتان له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌بات رۆڵێكی به‌رچاوتان هه‌بووه، ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆش به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و قوربانی ئێوه و هاوسه‌نگه‌ره ئازاكانتانه، كه بێ پچڕان له خه‌بات بۆ رزگاری كوردستان به‌رده‌وام بوونه، هه‌روه‌ها گوتی: گه‌لی كوردستان به‌ڕێزه‌وه سه‌یری رۆڵ و خه‌باتی ئێوه ده‌كات و له یادی ناكات و خەبات و تێكۆشانی بەردەوامتان جێگەی پێزانینە.
ئه‌وانیش له لای خۆیانه به‌ڵێنیان به سه‌رۆك بارزانی دا، كه هه‌میشه و به‌رده‌وام بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان ئامادە و گیان له‌سه‌ر ده‌ست دەبن، دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە ئەو ژمارە كادیر و پێشمەرگە دێرینە بۆ نانی نیوەڕۆ میوانی سەرۆك بارزانی بوون.
