له سلێمانی152و له هه‌ولێر 122و له دهۆكیش75 هه‌زار ده‌نگ زیادی كردووه
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌وان وه‌ك كۆمسیۆن پشت به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدانی خۆیان ده‌به‌ستن و گوتی: به پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ساڵی 2009-2013 رێژه‌ی زیادبوون له سلێمانی له‌چاو هه‌ولێر و دهۆك زیاتره.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا ورده‌كاری زیادبوونی ئه‌و رێژه‌یه‌ی هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو، به پێی ئاماری نوێكراوه‌ی كۆمسیۆن له سلێمانی 1.195.955ده‌نگده‌رێك هه‌یه، له كاتێكدا پێشتر ملیۆنێك و 43 ههزاردهنگدهر بووه، واته له سلێمانی 152 هه‌زار ده‌نگ زیادیكردووه. له هه‌ولێر پێشتر 869 هه‌زار و چه‌ند سه‌ت ده‌نگده‌رێك هه‌بووه و ئێستا ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بووه‌ته 991.960هه‌زار، واته ته‌نها 122 هه‌زار زیادیكردووه. له دهۆكیش پێشتر 540 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌بووه و ئێستا ئه‌و ژماره‌یه به‌رزبۆته‌وه بۆ 615.368هه‌زار، واته ته‌نها 75هه‌زار ده‌نگ زیادیكردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن، كه ره‌سمین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێ، ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر زیادكردنی رێژه‌ی دانیشتووان له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌كرێن، بێ بنه‌مان
