ته‌رمه‌كانی گۆرِی به كۆمه‌ڵی خه‌له‌كان پێشمه‌رگه‌ی شۆرِشی ئهیلوول بوونه
د. میران محه‌مه‌د بهرِێوهبهرى گشتى ته‌ندروستى سلێمانی رایگه‌یاند: بوَ یه‌كه‌مین جار پشكنینى DNA له‌شارى سلێمانى ئه‌نجام درا، پشكنینه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام درا كه تێیدا بۆ 5 ته‌رمی ناو گۆری به‌كۆمه‌ڵی ناوچه‌ی خه‌له‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی بوو كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌رهێندران، له پشكنینه‌كه ده‌ركه‌وت ئه‌و 5 روفاته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1963و پشكنینی خوێنیشمان بۆ كه‌س و كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی روفاته‌كان بناسرێنه‌وه.
