هاوکاری بەسەر ژمارەیەک کوردی سوریا لەسلێمانی دابەش کرا
عەتا محەمەد، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی، ئەمڕۆ بە هاوکاری ئاژانسی نەتەوەیە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دهستیان کردووه به دابەشکردنی کەل و پەلی ناوماڵ و پێداویستی خواردن بەسەر ژمارەیەک لە خێزانە ئاوارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا لەشاری سلێمانی
ههتا ئێستا زیاتر لە 300 خێزانی ئاوارەی کوردستانی ڕۆژئاوا لەشاری سلێمانی ژیان بەسەر دەبەن و ماوەی چوار مانگیشە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەردەوامە لە دابەشکردنی پێداویستی خواردن و کەل و پەلی ناوماڵ و سووتەمەنی بەسەر ئاوارە کوردەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا لەشاری سلێمانی و بڕیاریش وایە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
