هێلێكی گەرم بۆ كرێكاران دادەنرێت

هێلێكی گەرم بۆ كرێكاران دادەنرێت
28ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كاركاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم دەڵێت وەزارەتەكەیان بە نیازە بەمەبەستی گوێ‌ گرتن لە سكاڵای كرێكاران هێڵێكی گەرمی پەیوەندی بكاتەوە.


بەڕێوەبەری مەشق و راهێنانی پیشەیی شاری سلێمانی، ئاسۆ نەجمەدین، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: رۆژانە لە كاتی كاركردندا كرێكاران گرفتی زۆریان دێتەڕێ‌ و پێویستیان بە چارەسەركردن و بەدەمەوە چونە، بۆیە وەزارەتی كار لە هەوڵی دابینكردنی هیڵی گەرمە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن پەیوەندی بە ئێمەوە بكەن و لایەنی پەیوەنداریش بەدەم كێشەكەیانەوە بچن.

ئاسۆ نەجمەدین،گوتی: ئێستا كار بۆ دیاریكردنی ژمارەیەك دەكرێت و داوی تەواوبونی، لایەنە هونەری و كارگێریەكەی هێڵەكە دەخرێتە كار، كە بێ‌بەرانبەر كرێكار دەتوانێت پەیوەندی بكات و گرفتەكەی باس بكات.

بەڕێوەبەری مەشق و راهێنانی پیشەیی شاری سلێمانی، هەروەها گوتی: تا ئێستا بەدەم زۆرترین گرفت و كێشەی كرێكارانەوە چون و بۆیان چارەسەركردوونە، بەڵام بە كەوتنەگەری ئەو هێڵە زیاتر دەتوانن بەدەم كێشە جۆراوجۆرەكانی كرێكارانەوە بچن.
Top