دۆزینەوەی حەوت مووشەک له‌لایەن هێزه‌کانی ئاسایشی کەرکوکه‌وه
شه‌وی رابردوو هێزه‌کانی ئاسایشی که‌رکوک به‌پێ زانیاریه‌ک توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر 7مووشەک که بڕیاربوو بۆ کرده‌وه تیرۆریستیەکان به‌کار بێن.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش مولازم \"فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی\"" له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: هێزه‌کانی ئاسایش به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌کانی پۆلیسی شار و شارۆچکه‌کان و هه‌ڵگره‌وه‌ی مینه‌کان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 7مووشەک له گه‌ڕه‌کی \""عه‌مه‌له شه‌عبی\""دا بگرن که ئاماده کرا بوون بۆ ته‌قینه‌وه.
فه‌رهاد حەمەعەلی گوتی: ئه‌و مووشەکانه 8دانه بوون که یه‌کیان ته‌قێندراوه‌ته‌وه و 7یان مابوون و سه‌رجه‌میان به ئاراسته‌ی سهربازگەیەک داندرابوون بۆ ئه‌وه‌ی کێشه له نێوان سوپای عێراقی و هێزه ئه‌منیه‌کانی دروست بکەن.
به تۆمه‌تی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه 4که‌س ده‌ستگیر کراون."
