26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سه‌باح ئه‌حمه‌د له لیژنه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی راگه‌یاند:چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ دابه‌شكردنی هاوكاری بۆ منداڵانی بێ باوك و سه‌رپه‌رشتیار له‌گه‌رمیان له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی نه‌مر به‌رِێوه‌ده‌چێ كه تا ئێستا 780 منداڵ سوودمه‌ند بوونه، هه‌ڵمه‌ته‌كه منداڵانی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و خانه‌قینی گردۆته‌وه.