لە ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 300 خێزانی ئاوارە لە ئێران گەڕاونەتەوە
بەرێوەبەری كۆچ و كۆچ بەرانی سۆران، عەباس ئەمیر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"لە ساڵی 2012ـەدا، 294 خێزانی كوردی ئاوارەی ئێران گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و لە شارەكانی خۆیان نیشتەجێ بوون\"".
عەباس ئەمیر، گوتی: ئەو خێزانانە ژمارەیان هەزار و ٦٣ كەس دەبوو، كەچی لە ساڵی 2011ـەدا، تەنیا 188 خێزان كە دەكاتە 550 كەس بۆ هەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە \"".
بەرێوەبەری كۆچ و كۆچ بەرانی سۆران، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ئاوارانەی لە ساڵی 1991 گەڕاونەتەوە، نزیكەی 400 خێزانن و چەكی 20 ملیۆن دیناری بەسەریاندا دابەش كراوە و لەو ماوەیەش دا، ڕێژەیەكی تر لەو خێزانانە لەو بڕە پارەیە سوود مەند دەبن و هاوكاری حكومەتی بۆ ئاوارە گەڕاوەكانی ئێران و توركیا بەردەوام دەبێت."
