سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هێرشی ئه‌مڕۆی سه‌ر خۆپیشانده‌رانی فه‌للوجه مه‌حكوم ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هێرشكردن بۆ سه‌رخۆپیشانده‌رانی فه‌للوجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق مه‌حكوم ده‌كات
زۆر به‌توندی ئه‌و رێكاره سه‌ربازییه‌ی له دژی خۆپیشانده‌رانی فه‌للوجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق گیراوه‌ته به‌ر، ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و زۆر دڵگرانین كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی سوپای عێراق قوربانی كه‌وته‌وه.
به‌كارهێنانی سوپا بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران و لێدانیان، به پێشێلكردنێكی ئاشكرای ده‌ستور داده‌نرێت.
نیگه‌ر‌انی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌رده‌بڕین و داوا ده‌كه‌ین هێرشبه‌رانی سه‌ر خۆپیشانده‌ران توندترین سزا بدرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه ناخۆشانه‌ی ئه‌مڕۆ روویانداوه، له هه‌مانكاتدا ئومێده‌وارین خۆپیشاندانه‌كان له چوارچێوه‌ی ئاشتیانه بمێنێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
25/1/2013
