وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی چوار بریاری گرنگی بۆ قوتابیان راگەیاند

وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی چوار بریاری گرنگی بۆ قوتابیان راگەیاند
ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 4 بریاریگرنگی بۆ قوتابیبان راگەیاند، بۆ ئەوەش وەزیریخویندنی باڵا بریارەكانی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن روونكردەوە وتی: یەكێك لەوبریارانە كە پەیوەندی بە قوتابیانەوە گەڕانەوەی ئەو قوتابیانەیە كە تەرقینقەیدیان بۆ دەرچووە لە ساڵی خوێندنی 2011-2012، هەروەك وەزیری خوێندنی باڵائەوەشی روونكردەوە بە هۆی باردۆخی ئەوسای هەرێمی كوردستان وەزارنی خوێندنی باڵابریاری دا ئەو خوێندكارانەی لە ساڵانی 2005 تا 2010 تەرقین قەید كراون بەگەرێنەوەبەر پرۆسەی خۆێندن.

وەزیریخوێندنی باڵا زیاتر بریارەكانی وەزارەتەكەی روونكردەوە وتی: یەكێكی تر لەبریارەكان رەخساندنی دەرفەتی خوێندنە بۆ مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیحكومەتی هەرێنی كوردستان ئەویش كردنەوەی 8 بەشە لە بەشی ئێوارنی زانكۆیسەڵاحەدین و كۆیە بە مەبەستی وەرگرتنی بروانامەی بكالۆرێس لە گەڵ ئەوەشدا پرۆسەیوەرگرتنی مامۆستایانی مۆڵەت پێدراوە لە خوێندنی بەیانان درێژەیی دەبێت.

بریارێكی تروەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە د. عەلی سەعید لەو كۆنگرەرۆژنامەیەدا خستی روو راگەیاندنی خوێندنی ماستەر بوو بۆ ساڵی خوێندنی 2012-2013لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە وەرگرتنی خوێندكاران لە 28 ئەم مانگەوە دەستپێ دەكات بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت..

بریارێگیگرنگی تری وەزراتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێكخستنەوەی دەستەكانیپەیامانگەی تەكنیكی هەولێر و سلێمانی و دهۆكە كە لە سێ زانكۆی پۆڵی تەكنیكییەك دەخرێتەوە كە بەهەمان شێوەیەی پێشووتر ئەوانەی كە زانكۆ بوون بروانامەیبكالۆریۆس وەردەگرن هەروەك ئەوانەی كە لە پەیمانگان بروانامەی دیبلۆم وەردەگرن.
Top