کرێکارە بیانییەکانى ناو هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتى خۆیان ناگەڕیندرێنەوە
بەڕێوەبەرى گشتیى کارودەستەبەرى کۆمەڵاَیەتى، حاجى رەسوڵ ، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: ئێستا سێ هەزار و 118 کرێکارى بیانى لەناو هەرێمن و کارى جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن کە لە رێگەى چەند کۆمپانیاکى هاوردەى کرێکارانەوە هێنراون و گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ کراوە\".
حاجى رەسوڵ گوتى، ماوەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان سەرقاڵى داڕشتنى رێنمایى نوێین بۆ ئەوەى بەپێى سستەمێکى نوێ لەمەودا کرێکارى بیانى بێنینە ناو هەرێم کە رەچاوى مافى ئەوان و پێویستى هەرێم و هەموو بوارەکانى تر دەکرێت.
بەڕێوەبەرى گشتى کارودەستەبەرى کۆمەڵاَیەتى باسى لەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانەى باس لەوە دەکەن گوایە بەپێى ئەو رێنماییانە ، کرێکارە بیانیەکانى ناو هەرێم دەنێردرێنەوە وڵاتى خۆیان ئەوە دورە لە راستیەوە، ئەوان تا ماوەى گرێبەستى کارکردنیان تەواو دەبێت رێگەى کارکردنیان پێدەدرێت و هەرکاتیش گرێبەستەکە تەواوبوو ئەگەر بزانین پێویستمان پێیانە ئەوا بەگوێرەى رێنماییە نوێیەکان گرێبەستەکەیان بۆ نوێ دەکەینەوە، بە پێچەوانەوە ئەو کات بۆ وڵاتى خۆیان دەنێردرێنەوە."
