هه‌رێم له‌یه‌ده‌گی نه‌وتدا هه‌شته‌می جیهانه
(د. سه‌ردار قادر) له‌میانی به‌رنامه‌ی سی خوله‌كی ڕادیۆ ناوخۆدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ببنه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ یان هه‌ر چوار پارچه‌كه ببنه ده‌وڵه‌تی نیمچه‌ی سه‌ربه‌خۆی هاوشێوه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ده‌توانن كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئابووری‌و سیاسی‌و سه‌ربازی ئه‌و وڵاتانه، به‌مه‌ش كه‌لێنێكی زۆر ده‌كه‌وێته ناو سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌و بڕیار له‌ده‌ست به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاتانه دێته ده‌ره‌وه‌و ده‌كه‌وێته ده‌ست كورد، به‌وه‌ش وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه بیرناكرێته‌وه‌و خواسته‌كانیان ناچێته سه‌ر.
د. سه‌ردار له‌باره‌ی لایه‌نی ئابورییه‌وه وتی:\"له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت ئابووری دابه‌شده‌كرێت‌و دووریش نییه له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار پارچه‌یه‌ش یه‌كبگرن‌و سه‌ربه‌خۆ بن، ئه‌وا ده‌بنه گورزێكی به‌هێزی كوشنده بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌تانه\"".
له‌باره‌ی پێگه‌ی ئابووریانه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه به‌گوێره‌ی تازه‌ترین ئامار ئاشكرا بووه، هه‌رێمی كوردستان بۆ خاوه‌ندارێتی یه‌ده‌گی نه‌وت بووه‌ته پله هه‌شت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هاوكات كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌دا خاوه‌نی زۆرترین ڕێژه‌ی ئاوی شیرینه، كه جیهان پێویستییه‌كی زۆری به‌و سه‌رچاوه ئاویانه‌ی كورد ده‌بێت، بۆیه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه پشتیوانییه‌كی جیهانی بۆ كورد نزیكه."
