بۆ هێنانی كرێكاری بیانی، وەزارەتی كار رێنمایی نوێ دەردەكات
بەڕێوەبەری بەكارخستن و مەشقی پیشەیی شاری سلێمانی، ئاسۆ نەجمەدین، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند كە لە سنووری شاری سلێمانی 6 هەزار كرێكاری بیانی هەن كە لە كەرتی تایبەت و ماڵان و چەند شوێنێكی تر دوای گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانیان كار دەكەن.
نەجمەدین گوتی: \"بە شێویەكی بەردەوام چاودێریی رەوشی تەندروستیی كرێكارەكان دەكرێت بۆ ئەوەی ئەگەر نەخۆشیەێكی مەترسیدار یان درێژخایەنیان هەبێت لە ماوەی 24 سەعاتدا بنێردرێنەوە وڵاتی خۆیان. لەو رووەوە ساڵی رابردوو نزیكەی 5 كرێكار دوای دەركەوتنی نەخۆشی لە رێگەی نشینگەی سلێمانییەوە نێردراونەتەوە وڵاتی خۆیان.\""
ئاسۆ نەجمەدین هەروەها دەڵێت كە ئەمساڵ هیچ كرێكارێكی بیانی نەهێندراوەتە هەرێم، چونكە لە ئێستادا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێم سەرقاڵی دەركردنی رێنمایی نوێیە كە بە بەراورد لەگەڵ رێنماییەكانی ساڵانی پێشوو كە لە هێنانی كرێكاری بیانیدا پەیڕەو دەكران رێنمایی رێكتر و توندوتۆڵترن، دوای دەرچوونی ئەو رێنماییانەیش بەپێی پێویست دەست دەكرێتەوە بە واژۆكرۆدنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان بۆ هێنانی ئەو كرێكارانە بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێم."
