بارزانی داوای لە كوردانی توركیا کرد خەباتی خۆیان بۆ نێو پەرلەمان بگوازنەوە

بارزانی داوای لە كوردانی توركیا کرد خەباتی خۆیان بۆ نێو پەرلەمان بگوازنەوە
لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی تەلەڤزیۆنی رەسمیی (TRT6)ی توركیا بە شێوەزاری سۆرانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، كردنەوەی ئەو تەلەڤزیۆنەی بە هەنگاوێكی گرینگ لەقەڵەم دا لە خزمه‌تگەیاندن به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا. هاوکات داوایشی لە کوردانی باکووری کوردستان کرد چەك دابنێن و خەباتی خۆیان بۆ پەرلەمانی توركیا بگوازنەوە تاکو شەڕ بوەستێ.
له‌ یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ی خۆیدا، كه‌ناڵی \"ته‌ره‌ته‌6\""ـی توركیا به‌ زمانی كرمانجی خوار و میوانداریی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بولەنت ئارنچـی كرد.

بارزانی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا گوتی \""كردنەوەی كەناڵی ئاسمانیی (TRT6)ی توركیا بە شێوەزاری كرمانجی خواروو، پردێكی زۆرباش دەبێ لەنێوان كورد و تورك و كاریگەریی ئەرێنێ دەبێ لە پێوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و خزمەتێكی باش دەكات بە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا بن.\""

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی رووداوەكانی دوێنێی دەڤەری جۆلەمێرگیشەوە رایگەیاند \""سەردەمی شەڕ و بەكارهێنانی چەك نەماوە و ئەمە زیان بە پرسی كورد دەگەیەنێت، \""داوا لە برایانی كورد لە توركیا دەكەین چەك دابنێن و خەباتی خۆیان بۆ پەرلەمانی توركیا بگوازنەوە و داواكارم ئەو شەڕە بوەستێ.\""

بولەنت ئارنچیش لەسەر ئەو بڕوایە بوو کە كردنەوەی ئەو كەناڵە بایەخ بە برایەتیی كورد و تورك دەدات. جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، گوتی کە هەنگاوەكانی پرۆسەی دیموكراسی لە توركیا دەستی پێ كردووە و لەمەودوا قوتابییان دەتوانن لە قوتابخانەكان زمانی كوردی وەك دەرسێك بە ئارەزووی خۆیان هەڵیبژێرن و ئەو پرۆسەیە لە ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ دەكرێت.

ته‌له‌ڤزیۆنی TRT6 توركیا، ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌تی توركیایه‌ كه‌ 24 سەعات به‌ كوردی (زاره‌وه‌ی زازاكی - كرمانجی) په‌خش ده‌كرێ، له‌ دوێنێیشەوە به‌ فه‌رمی په‌خشی به‌رنامه‌كانی خۆی به‌ زاراوه‌ی سۆرانیش ده‌ست پیکرد."
Top