به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له باڵیوزی ئه‌ڵمانیا له عیراق كرد
له دیدارێكدا كه رۆڵف ئوڵریش كونسوڵی گشتی ئه‌لمانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وێڕای به‌خێرهێنانی باڵیوزی ئه‌لمانیا له عیراق، ده‌ست خۆشی له كاره‌كانی كرد‌و رۆلی به‌ڕێزیانی به‌رز نرخاند له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی داهاتووی بۆ خواست.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌ڵمانیا وه‌كو وڵاتێكی ئه‌وڕوپی گرنگ و خاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری پێشكه‌وتوو جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه كه ده‌توانێت رۆڵێكی به‌رچاو له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێم ببینێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیاره‌كه‌دا ره‌وشی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق باسكرا‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌لمانیا له عیراق ستایشی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و هیواشی خواست ئارامی و سه‌قامگیری وپێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق بگرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ستایشی رۆڵی ئه‌لمانیای كرد له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه له بواری زانستی و ئابووری پێش كه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هاوكات رۆڵی دامه‌زراوه ئه‌ڵمانیه‌كانی له هه‌رێم به‌رز نرخاند.
