سه‌رۆكی په‌رله‌مان: 36 لایه‌نی سیاسیی هه‌موویان له‌كۆیه كۆبوونه‌وه‌ء به‌كۆی ده‌نگ پرِۆژه‌ی ده‌ستووریان په‌سند كرد
له‌كۆنگره‌كه‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وێستگه‌كانی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی پرِۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانء ئه‌و قۆناغانه‌ی كه‌پرِۆژه‌كه‌ی پێدا تێپه‌رِبووه كردء بوونی ده‌ستوورێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگء پێویست زانیء رایگه‌یاند: \"ماوه‌یه‌كی زۆره په‌رله‌مانی كوردستان (7 ساله) خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌و ده‌ستووره‌یه‌ء هه‌وڵی بۆ ده‌داتء هه‌ر له‌خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانه‌وه سه‌رقاڵه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دات، خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان كه‌برِیاری وه‌رگرت كه‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستووری هه‌بێت ء بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌له‌نێو په‌رله‌ماندا بوونء له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆرِ تاوه‌كو پرِۆژه ده‌ستوورێك ئاماده بكه‌ن، خولی دووه‌می په‌رله‌مانیش ئیلتیزامی به‌ئیشء كاره‌كانی خولی یه‌كه‌مه‌وه كردء ئه‌وه بوو لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانء نه‌ته‌وه‌كانی كه‌له‌ناو په‌رله‌ماندا بوونیان هه‌یه‌ء چه‌ندین كه‌سی پسپۆرِء شاره‌زا له‌یاسا كه‌له‌ناو هه‌رێمی كوردستان هه‌ن به‌شداریی لیژنه‌كه‌یان كردء ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكبوون تاوه‌كو پرِۆژه‌یه‌كیان ئاماده كرد، پاشان شاره‌زایانی نێوده‌وله‌تی له‌بواری ده‌ستوور له‌ئه‌مریكاء ئه‌وروپا هاتن سه‌یری پرۆژه‌كه‌یان كرد، ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ی كه‌ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانییه‌ی كوردستان كه‌له‌خولی دووه‌م ئاماده‌ی كردبوو بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پرِۆژه‌ی یه‌كه‌م\""، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: \"" خولی دووه‌می په‌رله‌مان كه‌ئه‌و كاره‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق بگونجێء دژ نه‌بێء هه‌ندێ تێبینیی گرنگیان هه‌بوو كه‌به‌هه‌ند وه‌رگیراو سوودی لێوه‌رگیرا، پاشان ئه‌و پرِۆژه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌ء زیاتر له‌پێنج هه‌زار تێبینیی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیء كه‌سانی ئه‌كادیمیء خه‌ڵكی ترء لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرِۆژه‌كه بۆ لیژنه‌كه هاتء ئه‌وانیش ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتء ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ یاسادا ده‌گونجاء له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بوو ء پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما دیموكراسییه‌كان نه‌بوو له‌پرِۆژه‌كه‌دا جێگه‌ی كرایه‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانء كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر پرِۆژه‌كه هه‌بوو ء چوونه لای رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانء دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ء له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بۆچوونی ئه‌و دوو لایه‌نه ئیسلامییه‌ی ناو هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ند وه‌رگیراء له‌پرِۆژه‌كه‌دا جێگیر كرا، هه‌روه‌ها برایانی كلدان سریان ئاشووریء ئه‌رمه‌ن ئه‌وانیش بۆچوونء تێبینیی خۆیان هه‌بوو كه‌پێشكه‌شیان كردء له‌پرِۆژه‌كه‌دا جێگیر كرا، پاشان 36 لایه‌نی سیاسیی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان بوون چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بوون هه‌موویان له‌كۆیه كۆبوونه‌وه‌ء به‌كۆی ده‌نگ پرِۆژه‌كه‌یان په‌سند كرد\""، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: \"" دانانی ده‌ستوور كارێكی پسپۆریه‌و ناكرێ له‌ناو په‌رله‌ماندا ماده به‌ماده گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، بۆیه ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراء درایه ده‌نگدانء له 98 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی ئه‌و دانیشتنه 97 په‌رله‌مانتار ده‌نگی بۆ دا، پاشان نێردرا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانء ئه‌ویش ئیمزای له‌سه‌ر كرد، پاشان برِیاربوو 25/7 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا بخرێته ریفراندۆمه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاسته‌نگیان خسته به‌رده‌میء به‌یانووی ته‌كنیكییه‌وه نه‌یانهێشت ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجام بدرێت، پاشان په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی تر كۆبووه‌وه ئه‌مجاره‌یان به‌كۆی ده‌نگ برِیاردرا ده‌سه‌ڵات بدرێته هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌رۆژی ریفراندۆم ده‌ستنیشان بكه‌نء بخرێته ریفراندۆم\"".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌بۆچی تائێستا نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: \"" ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان تائێستا ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانمان نییه، له‌سه‌ره‌تادا هه‌وڵماندا به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كێشه‌ی سیاسی دروستبوو ء بۆ رێزگرتن له‌بیروبۆچوونی ئه‌و به‌رِێزانه پرِۆژه‌كه‌مان راگرت، بۆچوونێك هه‌بوو كه‌یاسای دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌سته‌یه به‌ده‌نگی 3/2ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بێت، كاتێ كه‌چووین بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و وتی بابه‌كۆی ده‌نگی بێ، باسه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان ته‌واجدیان هه‌بێت له‌دانانی ئه‌و ده‌سته‌یه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌مرِۆی هه‌رێمی كوردستان تائێستا ماوه\"".
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگییء پێویستیی بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ء هیوای خواست كه‌له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا بخرێته ریفراندۆم تاوه‌كو هه‌رێمی كوردستانیش ببێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی.
سه‌باره‌ت به‌گێرِانه‌وه‌ی ده‌ستووره بۆ په‌رله‌مان هه‌مواركردنه‌وه‌ی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ر پرِۆژه یاسایه‌كی به‌كارێكی ئاسایی زانی به‌ڵام به‌رِێگه‌ی یاسایی خۆیدا تێپه‌رِ ببێتء له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: \"" ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاسا كار ده‌كه‌ینء په‌یرِه‌وی ناوخۆشمان هه‌یه كه‌پێویسته ئیلتیزامیان پێوه بكه‌ین، هه‌ر پرِۆژه یاسایه‌ك كه‌له‌په‌رله‌مان ده‌رچوو تا نه‌بێته یاسا ناكرێ بگه‌رِێندرێته‌وه په‌رله‌مان چونكه كه‌كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌و كاته هه‌ڵه‌كانی دیار ده‌بێء ئه‌و كاته ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانن داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی بكه‌ین ئه‌وه كارێكی زۆر ئاساییه،ده‌ستووریش كه دایكی یاساكانه به‌ده‌ر نیه له‌و ئالیه‌ته‌و ئێستا پرِۆژه‌كه هه‌نگاوه یاساییه‌كانی خۆی برِیوه‌ء مافی خه‌ڵكی كوردستانه كه‌ده‌نگی بۆ بدات به‌ئا یان به‌نه‌خێر\""، هه‌روه‌ك رایگه‌یاند: باشترین رێگا ئه‌وه‌یه كه‌پرِۆژه‌ی ده‌ستوور بخرێته ریفراندۆمء ببینه خاوه‌نی ده‌ستووری خۆمانء پاشان ئه‌و مادانه‌ی كه‌پێویستییان به‌هه‌مواركردن هه‌یه كاری له‌سه‌ر بكه‌ینء هه‌مواریان بكه‌ینه‌وه به‌جۆرێك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت\"".
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌رگای پرسیاری سه‌باره‌ت به‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆنگره‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان كرده‌وه‌ء ئه‌وانیش چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردء وه‌ڵامی پێویستی پرسیاره‌كانیان درایه‌وه.
له‌به‌شێكی تری كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و پێشینه‌یه‌ی كه‌په‌رله‌مان به‌فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆی داوه‌و له‌لایه‌ن هه‌ندێ په‌رله‌مانتارء راگه‌یاندنه‌كانه‌وه قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێء له‌وباریه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: \"" فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان تائێستا له‌وه‌رگرتنی زه‌ویی نیشته‌جێبوون بێبه‌شبوون كه‌له‌زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم زه‌وی به‌فه‌رمانبه‌ره‌كان دراوه، ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بیرمان له‌وه كرده‌وه كه‌كارێ بكه‌ین كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و خه‌ڵكه به‌رِێزه بێت، سه‌یری عێراقمان كرد كه‌چییان كردووه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانء ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانء سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق بۆ گشت فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆیان ئه‌و كاره‌یان كردووه، 100 مووچه‌ی پێشوه‌ختیان به‌فه‌رمانبه‌ره‌كانیان داوه، هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌ساڵی 2006 ئه‌و كاره‌ی كردووه، ئه‌و پێشینه‌یه‌ش هاوكارییه‌ك بوو بۆ فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان بۆ باشكردنی گوزه‌رانیان\"".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: \"" ئه‌و پاره‌یه له‌میزانییه‌ی خۆمانه، ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان عجزمان نییه، قه‌رزاریش نین، هێشتاش فائزمان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ پاره‌ی تریش بۆ دروستكردنی هۆڵێك ته‌رخان كرابوو، من ئه‌وه‌م بۆ رێزدار جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جێهێشت ئه‌و كاته‌ی كه‌ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌له‌سه‌رده‌می ئه‌و بێت وامان به‌باشزانی كه‌ئه‌وان ئه‌و كاره بكه‌ن\""، هه‌روه‌ك رایگه‌یاند: \"" بیرمان كرده‌وه كه‌ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌عێراق كردوویه‌تی ئه‌مه بكه‌ینء پاشان ببێته قاعیده‌یه‌ك بۆ گشت فه‌رمانبه‌رانی ناو هه‌رێمی كوردستان، راسته كه‌فه‌رمانبه‌رمان زۆره ناتوانین به‌یانی بۆ هه‌مووانی بكه‌ین، به‌غدا ئه‌و كاره له‌رِێگه‌ی بانكی رافیده‌ینه‌وه ده‌كات، په‌رله‌مانء حكومه‌تی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌نء هه‌وڵبدرێ لقێكی ئه‌و بانكه بێته هه‌رێمی كوردستان یاخود هه‌ر بانكێكی تر كه‌حكومه‌ت ته‌عامولی له‌گه‌ڵ بكه قه‌رزێكی بۆ فائز بداته فه‌رمانبه‌رانء حكومه‌تیش جیاوازییه‌كه‌یان بداتێ ئه‌مه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ستمان پێكرد ئێمه ئه‌م كاره‌مان كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته\"".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: \"" به‌قه‌ناعه‌تی ئێمه خزمه‌تی چینی هه‌ژارمان كردووه له‌و هه‌رێمه‌ء ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ داهاتوویه‌كی رووناكء باشتر بۆ گشت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو دونیا هه‌یه\"". وتیشی ئ ئێمه هیوامان وایىه ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه له‌خزمه‌تكردنی فه‌رمانبه‌ران ببێته قاعیده‌ك و حكومه‌تیش جێبه‌جێی بكات.
دواتر رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه‌و بارودۆخی ئه‌مرِۆی هه‌رێمی كوردستانء عێراقء، چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردء ئه‌ویش وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه. "
