سبەى شاندێكى بەدەپە سەردانى هەولێر دەكا
پەیامنێرى ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) گواستییەوە، سبەى چوارشەم شاندێكى پەرلەمانتارانى بارستەى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \""بەدەپە\"" سەردانى شارى هەولێر دەكەن و لەگەڵ مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێم و نوێنەرانى پارت و لایەنە سیاسییەكانى هەرێم كۆ دەبنەوە.
شاندەكە هەریەك لە موڕاد بۆزلاك، مولكیە بیرتانە و ئۆزداڵ ئوچەر پێك دێ و رۆژانى 1 تا 3ى شوبات/فێبرایەر لە هەولێر دەمێننەوە و بەپێى بەرنامەكانیان لەگەڵ پارتى دیموكراتى كوردستان، یەكێتیی نیشتمانى كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان كۆ دەبنەوە.
ئامانجى سەرەكیی سەردانى شاندەكە تاوتوێكردنى ئەنجامدانى كۆنفرانسى نەتەوەیی كوردە لە روانگەى گۆڕانكارییەكانى رۆهەڵاتى ناوەڕاستدا.
"
