میرانی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر سه‌ربگرێت و سه‌قفێکی زه‌مه‌نی بۆ جێبه‌جێ‌کردنی داده‌نێین
(فازڵ میرانی) سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی کورد و (مالیکی)، له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌ی رووداودا گوتی: \""په‌یوه‌ندیی کورد و مالیکی په‌یوه‌ندیی کورد و سه‌رۆکوه‌زیرانێک نییه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندیی میلله‌تێک و تایفه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه له عێراقدا، بۆیه ئه‌وکه‌سه سبه‌ی نه‌شمێنێ، ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ی ئێمه وشیعه هه‌ر ده‌مێنێت. به‌ڵام ئێمه نابینه به‌شێک له ململانێی تایفی. ئێمه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێ ئه‌م کێشه‌یه له رێگا‌ی ده‌ستوورو پڕۆسه‌ی دیموکراسییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و نه‌ک به‌سه‌ر دوولایه‌نی ململانێی تایفیدا دابه‌ش بین.\""
سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان له باره‌ی هه‌ڵوێستی سوننه‌کانه‌وه گوتی: \""ئه‌وه هه‌نگاوێکی پۆزه‌تیڤه که ئیئتلافی عێراقییه ده‌ڵێ مالیکی لا بده‌ن و یه‌کێکی دیکه له ئیئتلافی نیشتمانی دابنێن. جاران ده‌یانگوت هه‌ر ده‌بێ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆکوه‌زیران بێت. ئه‌مه خاڵێکی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئێمه.\""
(فازڵ میرانی) سه‌باره‌ت به ره‌وشی نێوان گۆڕان و یه‌کێتیی نیشتمانی، گوتی: \""پێمانخۆشه گۆڕان و یه‌کێتی په‌یه‌وه‌ندییه‌کانیان ئاسایی بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ناشبنه‌وه به یه‌ک، لانیکه‌م دۆستایه‌تی له نێوانیان هه‌بێت.\"""
