سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، به‌رێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له گرنگی و بایه‌خی بوونی نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و ژماره‌یه زیادی كردووه و هه‌ندێ له وڵاتانی تریش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه كه كونسوڵخانه و نووسینگه له هه‌رێم بكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌شی بۆ سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بوونی سه‌قامگیری له هه‌ر دوو بواری سیاسی و ئه‌منی گه‌ڕانده‌وه و ته‌ئكیدی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وه‌ێ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێ .
پاشان فریدریك تیسۆ كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا عه‌میدی سلكی دیپلۆماسی له هه‌رێمی كوردستان به ناوی كونسوڵه‌كان و نوێنه‌ران سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و ئاماژه‌ی به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد له رووی ئابوورییه‌وه و ئه‌و كار و چالاكیانه‌ی كه له ساڵی 2011 له هه‌رێم ئه‌نجامدراون و به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكیانه كه له سه‌ر ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ئه‌نجامدراون و بۆ ساڵی 2012ش هیوای خواست كه ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی له كوردستان پیاده ده‌كرێ به‌رده‌وامی هه‌بێت و رایگه‌یاند كه ئومێدێكی زۆری به كوردستان و ئاینده‌كه‌ی هه‌یه و پشتگیری خۆی و گشت دیپلۆماتكاره‌كانی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتكرده‌وه له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو.
سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان ، پیرۆزبایی لێ‌كردن به هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێی زاینییه‌وه و هیوای خواست كه ئه‌م ساڵه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و بوونی ئه‌و هه‌موو نوێنهرانهیهتیهشی له هه‌رێمی كوردستان به ده‌لاله‌تێكی ئیجابی دانا و رایگه‌یاند كه بوونی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه ئومێدێكی زۆریان به گه‌لی كوردستان به‌خشیوه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێم و عیراق و ههرێمایهتیهوهش سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێم و ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه كرد كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته گه‌ڕ و رایگه‌یاند كه راوێژكردن له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه به ئۆپۆزسیۆنهوهش و ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به‌شداری له‌و كابینه‌یه دا بكات و ئه‌گه‌ریش نایانه‌وێ ئه‌وا ده‌توانن رۆڵی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له چوارچێوه‌ی یاسا و په‌رله‌ماندا ببینن . ئێمه ناڵێین بێ كهمو كوڕیین به‌ڵام سیسته‌مه‌كه‌ی كوردستان سیسته‌مێكی دیموكراتییه و هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌میشه به چاودێری ئێوه‌و رێكخراو و چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجامدراوه و له به‌هاری ساڵی 1991 یش من بووم كه داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنم كرد و ئیتر له‌و ساوه ئه‌مه بووه نه‌ریتێك و له ساڵی 2013 هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له هه‌رێم ده‌كرێت و حه‌ز ده‌كه‌ین له ئێستاوه هه‌ر چی تێبینیه‌كتان هه‌بێ بیخه‌نه ڕوو بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت له هه‌رێمدا .
ئێمه خۆشحاڵین به ره‌وشی ئه‌منی خۆمان كه سه‌قامگیره و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیشمان زۆر به هێزه ، راسته هه‌ندێ جار جیاوازی له بیر و بۆچوون ده‌بێت به‌ڵام له ئاست پرسه نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه‌كاندا ئه‌وا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستین ، ئێمه ئومێدێكی زۆرمان به ئاینده هه‌یه و ئاینده‌یه‌كی گهشیشمان له پێشه .
ده‌رباره‌ی ره‌وشی عیراقیش ، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌و قه‌یرانه كرد كه ماوه‌یه‌كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی عیراق بۆته‌وه و به گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دانا پاش ساڵی 2003 و رایگه‌یاند كه پێش و پاشی ئه‌و ساڵه له سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ رێك بووین له وانه حوكمی عیراق ده‌بێ به هاوبه‌شی بكرێت و عیراقیش ده‌بێ عیراقێكی فیدراڵی دیموكراتی بێت و حكومه‌تی ئێستاش له سه‌ر چه‌ند بنچینه‌یه‌ك دامه‌زرا وه‌ك شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ نێو داموده‌زگاكان و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئێمه وه‌كو كورد هه‌وڵمان داوه رۆڵی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان ببینین ، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به‌و بنچینانه مه‌رج نییه به‌رده‌وام بین له سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆمان . ئێستا چاوه‌ڕوانی گرێدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ گیر و گرفته‌كان بدۆزینه‌وه و بڕوا به یه‌كتر بكه‌ینه ئامانجی سه‌ره‌كیمان ، چونكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا قه‌یرانی بێ بڕواییه و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی لیستی عیراقیه‌ش بۆ ناو په‌رله‌مانی عیراق به‌رز نرخاند و هیوای خواست كه ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه ببێته ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كاندا و هه‌روا له سه‌ر خستنی كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراو .
له مه‌ڕ ره‌وشی هه‌رێمیش سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره روویانداوه و ئێمه وه‌ك هه‌رێم رێز له هه‌ر بڕیارێك ده‌گرین كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه ده‌یده‌ن و هیوای خواست كه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گۆڕانكارییان تیا روویداوه بگه‌نه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ی به ره‌وشی كوردانی سوریا كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له لای ئێمه گرنگه گۆڕانكاری له وه‌زعی كوردی سوریا رووبدات و دان به مافه ره‌واكانیان بنرێ وه‌ك پێكهاته‌ی دووه‌م له وڵاتی سوریا و ئاماژه‌شی به‌و كۆنفرانسه كرد كه بۆ ره‌وه‌ندی كوردی سوریا له ده‌ره‌وه له هه‌ولێر سازدرا و رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له‌و كۆنفرانسه ئه‌وه بوو كه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا یه‌ك وتار‌و یه‌ك سه‌ركردایه‌تیان هه‌بێ و بڕیاری خۆشیان داوه و ئێمه‌ش پشتگیری له بڕیاره‌كه‌یان ده‌كه‌ین .
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و به‌رێزیشیان به‌و په‌ڕی راشكاوییه‌وه وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی دایه‌وه.
