دژی گۆشه‌گیركردنی ئۆجه‌لان خۆپێشاندانێك به‌رِێوه‌چوو
یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشانده‌ران له وته‌یه‌كدا رای گه‌یاند \"ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپێشاندانه وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربرینه له دژی حكوومه‌تی توركیا له به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان\"".
روونی كرده‌وه \""ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌م خۆپێشاندانه‌ش كردووه، خه‌ڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و چاڵاكوانانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له خۆ ده‌گرێ\"".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد \""یاداشتێكی ناره‌زاییمان ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێیدا ماوه‌ی 6 مانگه ئۆجه‌لان له گۆشه‌گیریی دایه و له گرتییه‌كه‌ی تاكه كه‌سی دایه و رێگه ناده‌ن كه‌س و كار و پارێزه‌رانی بیبینن\"".
وتیشی\""له یاداشته‌كه‌دا ئاماژه‌مان به بێ ده‌نگی وڵاته زڵهیزه‌كانی دنیا داوه به تایبه‌ت ئه‌مریكا كه به‌رامبه‌ر به‌و كۆڵكوژی و كوشتنی هاووڵاتیانی كورد بێ ده‌نگه، له كاتێكدا بانگێشه‌ی دیموكراسی له دنیا ده‌كا\""."
