راگه‌یاندنی په‌رله‌مان: مانشێته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه چه‌واشه‌كارى و ته‌شهیركردنه به په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانتاران
رۆژى 31/12/2011 - 37 په‌رله‌مانتار یاداشتێكیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كرد‌و داوایان كردبوو، كه‌شوێنى نیشته‌جێبوون بۆ گشت په‌رله‌مانتاران له‌یه‌كشوێن پێكه‌وه دابین بكرێت، و ئه‌و خانووانه‌ى كه ئێستا تێیدان له‌سه‌ریان ته‌ملیك بكرێت، وئه‌وان خۆیان به‌و نرخه‌ى كه‌پێى كردراوه ده‌یانكڕنه‌وه.
له‌یاداشته‌كه‌یاندا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوایانكردبوو:
1- دابینكردنى شوێنى نیشته‌جێبوونى تایبه‌ت بۆ گشت ئه‌ندامان به‌ره‌چاوكردنى یه‌كشوێن ودابینكردنى خزمه‌تگوزارى پێویست به‌بارى ئه‌منى وشوێنه‌كه، به له‌به‌رچاوگرتنى شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى پاسه‌وان وشوفێرانى ئه‌ندامان.
2- ته‌ملیك كردنى ئه‌م شوقه‌و خانوانه‌ى ئێستا به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه‌تێیدانیشته‌جێن، به‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه‌پێیكڕدراوه، وته‌رخانكردنى داهاته‌كه‌ى بۆجێبه‌جێكردنى بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌نووسراوه‌كه‌یاندا.
ئه‌و داواكاریه‌ى په‌رله‌مانتاران له‌به‌روارى 2/1/2012 گه‌یشته ده‌ست سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن به‌رێزیان ره‌تكرایه‌وه، چونكه ئه‌م خانوانه موڵكى په‌رله‌مانن، وه‌ك شوێنى نیشته‌جێبوون وحه‌وانه‌وه‌ى بۆ په‌رله‌مانتاران دابینكراوه، تاماوه‌ى چوار ساڵى خولى هه‌ڵبژاردنى خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن ده‌توانن تێیدا بمێننه‌وه، دواتر ئه‌و خانووانه ته‌سلیمى په‌رله‌مانتارانى خولى دواى ئه‌وان ده‌كرێت، و وه‌ك شوێنى نیشته‌جێبوون به‌كاردێته‌وه، كه‌ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌كى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بوو له كڕینى ئه‌و خانووانه.
هه‌روه‌ها پێویسته بابه‌تى وا له‌دانیشتنى په‌رله‌ماندا گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت وخودى په‌رله‌مانتاران بریارى له‌سه‌ر بده‌ن. بۆیه لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه‌سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان یاداشتى ئه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتاره‌ى ره‌تكردۆته‌وه، كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كان واژۆ كرابوو. هه‌روه‌ك زۆر سروشتیه كه‌ئه‌ندامى په‌رله‌مان بابه‌تێك بخاته پێش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌و مه‌وزوعه نه‌كراوه ونه‌بریاریشی لێدراوه، تاكو ببێته گه‌نده‌ڵى، بۆیه ئه‌م مانشیته‌ى ئاوێنه ده‌چێته بوارى ته‌شهیر وهه‌وڵدانه بۆ له‌كه‌داركردنى ناوبانگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌رێوبه‌رایه‌تى
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان
3/1/2012
