کەمپینی نێودەوڵەتیی کوردستان، بە هۆی کۆمەڵکوژییەکەی شەرناخەوە ئەمەریکا و بەریتانیا دەداتە بەر ڕەخنە

کەمپینی نێودەوڵەتیی کوردستان، بە هۆی کۆمەڵکوژییەکەی شەرناخەوە ئەمەریکا و بەریتانیا دەداتە بەر ڕەخنە
کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان، بە هۆی کۆمەڵکوژییەکەی شەرناخەوە ئەمەریکا و بەریتانیا دەدەنە بەر ڕەخنە و، بێدەنگیی ئەمەریکا و بەریتانیا زۆر بە توندی ئیدانە دەکەن و دەڵێن \"لەوەیش دڵنیان کە بێدەنگیی ئەوان شەرعییەت دەبەخشێتە ئەم کۆمەڵکوژییەی لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەبرێت.\""
هاوکات داواکارن لە ھەردوو دەوڵەتی زلھێز چیتر بێدەنگی نەنوێنن بەرامبەر ڕژانی خوێنی ڕۆڵەکانی کورد و چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوو بە سوپای تورکیا نەفرۆشن.


لە بەیاننامەیەکیاند کە بە بۆنەی کۆمەڵکوژییەکەی شەرناخی باکووری کوردستانەوە، لە ئاکامێکی ھێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا (٤٠) ھاووڵاتی گیانیان لە دەست دا. ڕای گشتیی کوردستان و جیھانی لی ل ئاگادار دەکەنەوە.

بەیاننامەکە تێیدا هاتووە، کە بە بەرچاوی ھەموو جیھانەوە دوای چەند ڕۆژێک بەسەر داوای لێبوردنەکەی (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) لە کۆمەڵکوژیی دەرسیم جارێکی تر گەلی کورد لە شەرناخ کۆمەڵکوژ کرا و ئەمجارەیان زلھێزەکانی جیھانی دەنگیان لەھەمبەر ئەو تاوانە لێ نەھات.

له هێرشی ٢٩/١٢/٢٠١١ فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیادا بۆ سەر دەڤەری شەرناخ، ٤٠هاووڵاتیی کۆڵبەر کورژان و چه‌ندین که‌سیش بریندار بوون و بەپێی زانیارییەکان کوژراوه‌کان ته‌مه‌نیان له ‌نێوان 12 – 20ساڵیدایە."
Top