وه‌زاره‌تی دارایی ئاگای له 10 ملیۆن دیناری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی سه‌رده‌می به‌عس نییه
وه‌زیری داراییی هه‌رێمی كوردستان، له وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانه زه‌ره‌رمه‌نده‌كانی سه‌رده‌می به‌عس، ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێمی كوردستان هیچ ئاگاداری ئه‌م بڕیاره و بڕی 10 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌ره‌بوو نییه.
هه‌واڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو خێزانه زه‌ره‌رمه‌نده‌كانی ده‌ستی حكوومه‌تی به‌عس له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 1968 هه‌تا 2003، له رۆژانی رابردوو له میدیاكاندا بڵاو كرایه‌وه و به‌پێی هه‌واڵه‌كان، هه‌ر خێزانێك له سه‌رده‌می به‌عسدا زیانی به‌ركه‌وتبێت، به بڕی 10 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.
