سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان له ده‌ڤه‌رى بادینان كۆده‌بێته‌وه
ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوون له نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسیه‌كانى ( یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، حزبی شیوعى ، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ، سۆسیالیست ، زه‌حمه‌تكێشان ، كۆمه‌ڵى ئیسلامى ، بزوتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ئاشوورى ، به‌یت نه‌هرێن ، حزبی نیشتمانى ئاشوورى ، حزبی دیمو‌كراتى كلدانى و ئه‌نجوومه‌نى میللى كلدانى سریانى ئاشوورى)، لایه‌نه‌كان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كریزى و یه‌ك هه‌ڵوێستى ئه‌و لایه‌نانه و هه‌روه‌ها پاراستنى پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌ى نێوان گشت پێكهاته‌كان كرده‌وه و سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانییشیان بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ گشت چین و توێژه‌كانى و گوێگرتن له‌و بیروبۆچوون و داواكاریه‌كانیان به‌رز نرخاند.
