سه‌رۆك (بارزانی): ئاماده‌كاری بو كۆنگره‌یه‌كی نیشتیمانی ده‌كرێت و هه‌ركاتێك كێشه‌كانی عێراق بوون به كێشه‌ی تایفی كورد خۆی لێ دوور ده‌خاته‌وه
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا پرسی كورد ده‌بێت به گفتوگۆ چاره بكرێت نه‌ك به شه‌ڕ، چونكه سه‌رده‌می شه‌ڕ نه‌ماوه .
له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی عێراق (بارزانی) گوتی: پێویسته به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نابێت له ڕۆژێكدا فه‌رمانی گرتن بو چه‌ند كه‌سێكی سیاسی ده‌ر بكات ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی له به‌ر ده‌سته كه چه‌ند كه‌سێكی سیاسی له كاری تیرۆریستی تێوه‌گلاون پێویست بوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بێخستایه ڕوو .
ته‌ئكیدشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ركاتێك كێشه‌كانی عێراق بوونه كێشه‌ی تایفی كورد خۆی لێ دوور ده‌خات و ڕه‌وشی ئێستای عێراقیشی به ترسناك وه‌سف كرد.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک لەگەل مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی پارێزگاکە کۆبۆوەو و سه‌رۆك بارزانی تێیدا باسی لە پێكه‌وه‌ژیانی نیوان پێكهاته‌كانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: كه خالێكی به‌هێزی پشتگیری كردنی گه‌لی كورده و له‌ژێر هه‌ر ناوێك سووتاندنی دوكانی برایانی مه‌سیحی لێدانه له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیان. .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كان گوتی: خۆپیشاندان شتێكی ئاسایییه، به‌ڵام سووتاندنی دوكان و شوێنی تر تهحریزه و سووتانی دوكانه‌كان منی ئازاردا، ئەوەی زیاتر ئازاری دام سووتاندنی بارهگایهكانی یه‌كگرتوو بوو..
پێویسته ژیان به‌پێی یاسا رێک بخرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆك (بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ده‌بێت ئه‌خلاق بپاریزرێت و هێشتا ئێمه ئه‌زموونێكی فیدڕاڵیمان هه‌یه و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی پڕ له كێشه و هێشتا ئێمه كێشه‌ی سنوورمان هه‌یه .
بویه داوا له‌مامۆستایان ده‌كه‌م كه ته‌ركیز له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیان بكه‌ن كهڕوڵهكانی گه‌لی كورد به ئه‌خلاق و بیری به‌هێزی نه‌ته‌وه‌ی په‌روه‌رده بكرێت .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست گوتی: سیسته‌می ئێمە جیاوازه ئێمه هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه و هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن له كوردستان ده‌كرێت.
ئێمه له كوردستان كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه نه‌ك ئایينی و خه‌ڵك ئازاده له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئایينهی كه بڕوای پێی هه‌یه. ڕايشیگهیاند \'به چ هه‌قێك مامۆستا فه‌توای سووتانی شوێنێك بدات. راسته كه كهمووكوریمان هه‌یه و ده‌بێت به دیراسه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. من پێم وایه ئه‌وه‌ی كه روویداوه دووباره نه‌بێته‌وه ده‌بێت ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه دابێنین كه ئه‌و دۆخه‌ی درووست كردووه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت \'.
سەرۆک بارزانی لەبارەی لادانی چەند کەسێک لەو دەڤەرەوە گوتی: ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییان به ڕووداوه‌كانی زاخۆ نییه به‌ڵكوو یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه‌دا ده‌كات .
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كاتێك من سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمم قبووڵ كرد بۆ ئه‌وه‌بوو كه ناوماڵی كورد ڕێك بخه‌م و شوێنەواری شه‌ڕی ناوخۆ نه‌هێڵم و زمانی ستاندار بۆ كورد درووست بكه‌م هه‌رێمی كوردستان به موئه‌سه‌ساتی بکه‌م و هه‌بوونی حزبی جیاوازیش ئاساییه، به‌ڵام بۆ مهسهلە نهتهوهیییەكان پێوستە چه‌ترێك كۆمان بكاته‌وه له ژێر ئه‌و چه‌تره هه‌موومان ههڵوێستَكی نه‌ته‌وه‌یمان هه‌بێت .
ئاساییه پارته سیاسییه‌كان ڕه‌خنه له یه‌كتر بگرن، به‌ڵام هه‌ركاتێك هه‌رێم كرایه ئارمانج ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت .
له‌باره‌ی گۆرانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش سه‌رۆك (بارزانی) گوتی: هه‌ركه‌سێك له كوردستان بییه‌وێت ته‌قلیدی \"تونس، یه‌مه‌ن، میسر و لیبیا\"" بكات هه‌ڵه‌یه. ئه‌وه‌ی بو ئێمه‌ش گرنگه ڕه‌وشی سووریایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كورد له‌وێ هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی له سووریاش گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزسیۆن و حكوومه‌تی ئێستا دان به‌مافی ڕه‌وای كورددا بنێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كوو ئێستا نه ئۆپۆزسیۆن و نه حكوومه‌تی ئێستا هه‌ڵویستێكی باشیان له‌باره‌ی دانپێدانان به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد له سووریا نیشان نه‌داوه."
