تەنها بۆ كارەبا، 6 ملیۆن لیتر گازمان پێویستە
وتیشی : له‌كاتی ئێستادا ئێمه 18 (تۆرباین) یه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بامان هه‌یه كه 10 یه‌كه‌یان به‌گازی سرووشتی كار ده‌كه‌ن و 8 ی تریشیان به‌گازوایل كار ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه گرفته‌كه‌مان له‌و 8 یهكهیهیه كه به‌گازوایل كار ده‌كه‌ن و رۆژانه پێویستیان به‌زیاتر له 6 ملیۆن لیتر گازوایل هه‌یه.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه كه ئێستا ده‌توانین بڕی گازوایلی پێویست بۆ 4 یه‌كه‌ی كاره‌با دابین بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئه‌و بڕه گازوایله بۆ 4 یه‌كه‌كه‌ی تر و دابه‌زینی بڕی گازوایلی پێویست ، له‌ماوه‌ی رابردوودا گرفتی كه‌می كاره‌با دروستبووه .
راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه به‌هۆی دابینكردنی بڕێكی زیاتر له گازوایل له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانی هه‌رێمه‌وه توانیومانه له‌كاتی ئێستا 2 یه‌كه‌ی تری به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با بخه‌ینه‌وه كار‌و ته‌نیا 2 یه‌كه‌ی كاره‌با كار ناكه‌ن له‌چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانی ههرێمیشداین بۆ ئه‌وه‌ی بڕه گازوایلی ترمان بۆ دابین بكه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با ئاسایی بێته‌وه .
