وه‌فدێكی گه‌شتوگوزاری كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
نادر روستی، وته‌بیژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری كوردستان سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه به PUKmediaراگه‌یاند: له‌رێكه‌وتی 19/12 بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم و ناساندنی گه‌شتوگوزاری كوردستان به جیهان، شاندێكی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد، دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عێراق و هه‌رێم رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش، شاندی هه‌رێم و عیراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ باسكرا و بیروڕا گۆڕدرایه‌وه، ده‌رئه‌نجام له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێكه‌وتن.
1-پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی (یاسای گه‌شتوگوزار،پڵانی گه‌شتیاری، راگه‌یاندن و به‌بازاركردن، كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان،..).
2-به‌كارهێنانی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ له كوردستان بۆ هێنانی گه‌شتیاری ئێرانی بۆ عێراق.
3-هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له ڵایه‌ن ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عێراق بۆ بوون به ئه‌ندامی چاو‌دێر له رێكخراوی گه‌شتوگوزاری جیهان.
4-كردنه‌وه‌ی خولی گه‌شتیاری له ڵایه‌ن شاره‌زاو پسپۆرانی رێكخراوی گه‌شتوگوزاری جیهانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
5-به‌شداری پێكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری كوردستان له گه‌ڵ شاندی عیراقی له كۆبوونه‌وه گه‌شتوگوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه و كۆنگره گه‌شتیارییه‌كانی جیهان.
نادر روستی وتیشی: له رۆژی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌دا ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عیراقی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عیراق (قیس حسین رشید) و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سازكرد، ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عیراق دیاری تایبه‌تی به ئه‌ندامانی شه‌اندی كوردستان پێشكه‌ش. و دواترسه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی شارستانییه‌تی عیراقی له به‌غدا كرد و به‌شه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ڵایه‌نێكی یاسای شوێنه‌وار خرانه به‌رباس و گفتوگۆكردن، سه‌ره‌نجام گه‌یشتنه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1-به‌كار هێنانی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان بۆ بواری گه‌شتیاری كه بشكنینیان ته‌واو كراوه، یان نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و ئاماده‌كراون بۆ پێشوازی گه‌شتیاران.
2-شوێنه‌واره‌كان له ڵایه‌ن گه‌شتوگوزاره‌وه وه‌رده‌گیرێن و به‌كار ده‌هێنرێن، به‌ڵام له ڵایه‌ن شوێنه‌واره‌وه چاودێری ده‌كرێن و ده‌پارێزرێن.
3-هه‌ر شوێنه‌وارێك مه‌حره‌ماتی خۆی هه‌یه، نابێت ده‌ستكاری بكرێت و بگۆڕدرێت، محه‌ره‌ماته‌كان به پێی گرنگی شوێنه‌واره‌كه دیار ده‌كرێن كه له مه‌ترێك بۆ چه‌ندمه‌ترێك له دووری شوێنه‌واره‌كه دیار ده‌كرێن و ده‌پارێزرێن.
4-شوێنه‌واره‌كان كه ئاماژه‌مان پێدا، ده‌تواندرێ بدرێنه كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكرێت، به ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی پاراستی شوێنه‌وار ، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی گرێبه‌ستێكه‌وه رێكده‌خرێت.
5-شوێنه كولتوورییه‌كان به هه‌مان شێوه‌ی شوێنه‌وار ده‌توانرێ بۆ بواری گه‌شتوگوزار به‌كاربهێنرێن و سوودیان لێوه‌ربگیرێت.
شایه‌نی ئاماژه‌یه له دوای روخانی رژێمی سه‌دام، ئه‌وه یه‌كه‌م شاندی فه‌رمی گه‌شتیارییه كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و چه‌ند رێكه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزاری كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
