له‌دانیشتنی ئه‌مرۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ 9پرۆژه‌ی یاسا ئه‌نجامدا و، وه‌زیری دارایی وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، كه به‌ئاماده‌بوونی شێخ بایز تاله‌بانی وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه، كه له 11خاڵ پێكهاتبوو، خاڵه‌كانی یه‌كه‌م تا نۆیه‌م تایبه‌تبوو به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می 9پرۆژه یاسا‌و خاڵی ده‌یه‌میش تایبه‌تبوو بهبانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و دواخاڵیش تایبه‌تبوو به‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی 5پرۆژه یاسا، كه بریتی‌بوو له‌پرۆژه یاسای مافه‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و یاسای گرنگیدان به‌كه‌مئه‌ندامان و یاسای چاودێریكردن و شیاندنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و یاسای مافه‌كانی كورته باڵاكان و یاسای تایبه‌ت به‌كورته باڵاكان.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كار، خاڵه‌كانی یه‌كه‌م تا نۆیه‌م خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كرا بۆ پرۆژه یاساكانی، پێشنیارى یاسای هه‌مواركردنى یاسای رێكخستنى خۆپێشاندان و یاسای هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاسای یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ژماره(4)ى ساڵى 2002 له هه‌رێمى كوردستان و یاساى رێگا گشتیه‌كان و یاسای به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و یاسای ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وى زانستى و یاسای جێبه‌جێكردنى یاسای دووه‌م هه‌مواركردنى یاسای پله به‌ندى خاوه‌ن پیشه پزیشكى و ته‌ندروستیه‌كان ژماره(6) ى ساڵى 2000 و یاسای پاراستنى خاوه‌نداریه‌تى هزرى و هونه‌رى و یاسای ده‌سته‌به‌ركردنى مافى نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانى پێكهاته‌كان له‌گه‌لأ پێشنیارى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌شفرۆشى له هه‌رێمى كوردستان، دوای خوێندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌جیا سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی ئارسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ ئه‌نجامدانی رێككارییه یاساییه‌كانیان.
خاڵی ده‌یه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، كه‌تایبه‌تبوو بهبانگهێشتكردنى وه‌زیرى دارایی و ئابوورى به مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن شێخ بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، شێواز و چۆنیه‌تی كاركردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و به‌شێك له‌خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی به‌كارخستن و كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی بۆ په‌رله‌مانتاران خسته‌روو، كه له‌به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كانیدا، وه‌زیری ناوبراو رایگه‌یاند: له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا تائێستا 900ملیار دینار بۆ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و 340ملیار دینار بۆ پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و 29ملیار دینار بۆ قه‌رزی كشتوكاڵی و 7ملیار دینار بۆ قه‌رزی پیشه‌سازی له‌گه‌لأ 115 ملیار دینار بۆ سندوقی نیشته‌جێبوون خه‌رجكراوه.
دواتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌ندین پرسیار‌و تێبینی له‌باره‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پرۆژه‌و سێكته‌ره‌كاندا ئاراسته‌ی وه‌زیری دارایی كران و له‌لایه‌ن ناوبراویشه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه، كه زۆربه‌ی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن و دارشتنی بودجه‌ی گشتی و بودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و یه‌كسانكردنی مووچه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئیدارانه‌ی كه تائێستا یه‌كنه‌خراونه‌ته‌وه، بوو.
دواتر به‌هۆی زۆری ژماره‌ی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتارانه‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو راشیگه‌یاند: دانیشتنی داهاتوو سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌ممه 26/11/2011 به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ.
