"پەكەكە و عێراقیان نەوتووە"

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەم نوورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى عێراق راى گەیاند بەهیچ جۆرێك بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان \"پەكەكە\"" لە عێراق قبووڵ ناكەن.

بەپێى هەواڵێكى ئاژانسى رەسمیی ئەنادۆڵى توركى، نوورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى عێراق لە نووسینگەى تایبەتى خۆى لە بەغداى پایەتەختدا كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیی ساز كرد و لەبارەى بوونى هێزەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان \""پەكەكە\"" دوا و دووپاتى كردەوە كە حكوومەتى عێراق بوونى هێزەكانى \""پەكەكە، پژاك، موجاهیدین خەڵق\"" لە خاكى خۆیدا قبوولأ ناكات.

مالیكى لە درێژەى قسەكانیدا روونى كردەوە، عێراق نایەوێ ببێتە بەشێكى ململانێ و كێشمەكێشمەكان لەگەلأ وڵاتە هاوسێكان بۆیە بوونى ئەم جۆرە گرووپە بەپێى دەستوورى عێراق یاساییی نییە و پێویستە كار بكرێ بۆ نەهێشتنیان و دوورخستنەوەیان لە خاكى عێراقدا.


-ئاكانیوز"
Top