وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی: ھەموو لایەک لەگەڵ ئەوەدان بارودۆخی ھەرێم ئارام و ھێمن بێت
لە لێدوانێکدا وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی جەعفەر ئیبراھیم بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: ھەموو لایەنەکان ھاوڕا و کۆکن لەسەر ئەوەی پێویستە بارودۆخی کوردستان ھێمن و ئارام بێت .
وتیشی: سوپاسی سەرجەم ئەم کۆششانە دەکەین کە لەلایەن سەرجەم لایەنەکان دەدرێن بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخی کوردستان بە تایبەتی ھەوڵەکانی مامۆستا عەلی باپیر و مام جەلال .
ئاماژەشیدا: ئامادەبوونی پارتی لە دەست پێشخەرییەکەی مامۆستا عەلی باپیر نیشانەی ئەوەی کە ئێمە ھەموو دەم ئامادەین بۆ گفتوگۆ و چارەسەر کردنی کێشەکان, بەڵام پێویستیشە لەسەر یەکگرتوو لە تاوانبارکردنی پارتی پاشگەز ببێتەوە چونکە ناکرێت تۆ لایەنێک تاوانبار بکەیت و گفتوگۆشی لەگەڵ بکەیت.
