دوو گرووپى تیرۆریستى لەكەركوك یەك دەگرن
سەرحەد قادر بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، پاڵەپەستۆی تیرۆریستان بۆ ناوشارى كەركووك بوونى هەیە و لە هەوڵدان زۆرترینی چالاكیەكانیان بێننە ناو شارەوە، كردەوە تیرۆریستییەكانى ئەمڕۆی شارەكەیش ئەو زانیاریانەى لەلایەن پۆلیسەوە گەڵاڵە بووە، دەسەلمێنێ.
زیاتر گوتى \"بەپێى زانیاریەكانى پۆلیس هەردوو گرووپى تیرۆرستى بەناو (نەقشبەندی و ئەنسار سونە) یەكیان گرتووە و قورسایى كردەوەكانیان دەخەنە ناوشارى كەركووك و بەنیازن لەمڕۆ بەدواوە كردەوەی تیرۆریستی لەناو شار ئەنجام بدەن، پێم وایە تەقینەوەكانى ئەمڕۆ كە دادوەر (سەعد عەبدوڵا)ی كردە ئامانج بەشێكە لەو چالاكییانە\"".
ئەمڕۆ لە سێ كردەی تەقینەوەدا لە كەركووك دادوەرێك و كچێكی هاتنە كوشتن.
\""بەڵام هەڵمەتى لایەنەكانی تەناهی بەردەوام دەبێ و پۆلیسیش لەناو شارى كەركووك لە ئامادەباشیدایە، هاوكات تكا دەكەین بەرپرس و كەسایەتییەكان لەكاتى لێ خوڕینى ئۆتۆمۆبێل خۆیان لە بۆمبى موگناتیسى بپارێزن و هاووڵاتییانیش هاوكارمان بن لە پێدانى زانیارى\"" قادر گوتی.
گرووپی نەقشبەندی ڕێكخراوێكی چەكداریی نهێنییە، بەپێی لێدوانی پێشووتری بەرپرسە تەناهییەكان پێوەندییان بە عیزەت دورییەوە هەیە، كە یەكێكە لە سەركردەكانی حزبی بەعسی هەڵوەشاو و زیاتر لە پارێزگەكانی كەركووك و دیالە و سەڵاحەدین و مووسڵ بەنهێنی چالاكییە چەكدارییەكانیان ئەنجام دەدەن.
ئەنسارئەلسونە لەو ڕێكخراوە چەكدارییە ئیسلامییە توندڕەوانەیە كە خۆی بەباڵێكی \""ڕێكخراوی قاعیدە\"" دەزانێت، لە عێراق چەندان كاری كوشتن و تەقاندنەوەى ئەنجام داوە، ئەنسارئەلسونە تەقینەوەكانی یەكی شوباتی ساڵی 2004ی شاری هەولێری خستە ئەستۆی خۆی كە كوژرانی نێزیكەى 100 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 كەسی تری لێ كەوتەوە."
